KPSA

World Down syndrome day

ENG|KRD

Down phenomenon:

Trisomy 21 is a hereditary condition caused by the presence of an extra chromosome. Most newborns receive 23 chromosomes from each parent, for a total of 23 pairs of chromosomes. However, in Down syndrome, the child abnormally has three of the 21 chromosomes instead of one pair. This condition occurs on chromosomes 13 through 18, but is most common on chromosome
Their approximate birth rates are as follows:
• 20-year-old mother: 1 in 1500
• 30-year-old mother: 1 in 900
• 35-year-old mother: 1 in 375
• 40-year-old mother: 1 in 110
• 50-year-old mother: 1 in 30
This rate shows that older mothers are more likely to have children with this infection.
This chromosomal anomaly was first determined by john longdon down in

What happens to people with Down syndrome:
• Heart disease Most people with heart disease live up to one year of age.
• They get a lot of infection, they are more likely to develop cancer, especially leukemia.
• Their neck vertebrae are unstable, they have defects in their spine that cause back gear, chest protrusion, etc.
• They are more likely to develop rash.
• They develop intellectual disabilities, learning, speech, hearing, and autism.
• Muscle irregularities and short stature.
• After age 35, they are more likely to develop Alzheimer’s.

Types of Down syndrome:
About 95 percent of cases are trisomy
Two other types are:
1. Mosaic (half-down): Half of the normal body cells have 46 chromosomes but the other half is abnormal with 47 chromosomes.

2. Down’s translocation syndrome: Occurs when one chromosome 21 is linked to another. Their shape is similar to Trisomy 21 .

How to diagnose this infection:
• Percutaneous umbilical blood sampling (PUBS): A sample of the baby’s blood is taken from the umbilical cord, then tested for extra chromosomes. This is the most accurate method.

• Receive water around the baby in the second trimester

• Ultrasound: In the second trimester, detect abnormalities in the fetus.

Symptoms appear soon after birth. However, the mother should be tested to determine the cause of the infection to ensure the health of the next child.

Treatment
There is no standard treatment yet, treatments generally depend on the individual’s physical and intellectual needs, and Down’s patients require more attention than normal children, conversation, and simple tasks

However, there is growing research that suggests Down syndrome may be caused by infection, and it may be treatable. In 2019, Dr. Santoro began developing a tested treatment protocol that consists of large amounts of an immune-boosting steroid called intravenous immunoglobulin (IVIg).

دیاردەی داون:
(ترایسۆمی ٢١) سێ کرۆمۆسۆمی لە ڕیزبەندی کرۆمۆسۆمەکان ژمارە ٢١؍ حاڵەتێکی بۆماوەییە بەهۆی بوونی کرۆمۆسۆمێکی زیادەوە لە ژمارە ٢١ ڕودەدات. زۆرینەی منداڵە تازە لە دایکبووەکان ٢٣ کرۆمۆسۆم لە هەر باوانێکی وەردەگرێت, کە کۆی گشتییەکەی دەکاتە ٢٣ جوت کرۆمۆسۆم. بەڵام لە دیاردەی داوندا بە شێوەیەکی نائاسایی منداڵەکە خاوەنی سێ کرۆمۆسۆمە لە ٢١ لە جیاتی جوتێک کرۆمۆسۆم. ئەم حالەتی سێ کرۆمۆسۆمیە لە ژمارە ١٣ وە ژمارە ١٨ی کرۆمۆسۆمەکان ڕودەدات بەڵام باوترینیان لە ژمارە ٢١ە. 
بە نزیکەی ڕێژەی لەدایکبوونیان بەم جۆرەیە:
• دایکی ٢٠ ساڵ: ١ لە ١٥٠٠
• دایکی ٣٠ ساڵ: ١ لە ٩٠٠
• دایکی ٣٥ ساڵ: ١ لە ٣٨٥
• دایکی ٤٠ ساڵ: ١ لە ١١٠
• دایکی ٥٠ ساڵ: ١ لە ٣٠
لەم ڕێژەیەوە دەردەکەوێت کە دایکی بەتەمەن بەڕێژەیەکی زۆر دەبنە خاوەنی منداڵی ئەم توشبوونە.
ئەم ناتەواوییە لە کرۆمۆسۆمەکان یەکەمجار لەلایەن john longdon down لە ساڵی ١٨٦٦ دیاریکرا

توشی چی دەبنەوە توشبوانی دیردەی داون:
• نەخۆشی دڵ{ ناتەواوی دڵ} زۆربەی توشبوان بەهۆی نەخۆشی دڵەوە تا تەمەنی یەک ساڵی دەژین.
• توشی هەوکردنێکی زۆر دەبنەوە، ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجە زۆرە بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن.
• بڕبڕەکانی ملیان جێگیر نییە، ناتەواوییان هەیە لە دڕکەپەتکیان کە دەبێتە هۆی توشببون بە گێڕی پشت, سنگ دەرپەڕیوی و… هتد.
• بە ئەگەری زۆر توشی گەشکە دەبنەوه.
• لەکاتی گەشەکردندا توشی ناتەواوی دەبن لە ژیری، لە فێربوون، قسەکردن، بیستن،  وە ئۆتیزم.
• ناڕێکی پیکەرە ماسولکەو کورتەباڵای.
• لە دوای تەمەنی ٣٥ ساڵییەوە ئەگەری توشبوونیان بە ئەلزەهایمەر هەیە.


جۆرەکانی دیاردەی داون:
نزیکەی ٩٥ لە سەدای توشبوان لە جۆری ترایسۆمی ٢١
دوو جۆری دیکەش ئەوانیش:
مۆزایک (نیوە داون): نیوەی خانەکانی جەستەی ئاساییە کە ٤٦ کرۆمۆسۆمە بەڵام نیوەکەیتری نائاساییە ٤٧ کرۆمۆسۆمە، بەشێوەیەکی گشتی شێوەیان ئاساییە.

دیاردەی داونی جێگۆڕکێ (ترانسلۆکەیشن سیندرۆم): ڕودەدات کاتێک کە کرۆمۆسۆمێکی ٢١ دەبەسرێتەوە بە کرۆمۆسۆمێکیترەوە. شێوەیان هاوشێوەی ترایسۆمی ٢١ە.
 

چۆنییەتی دیاریکردنی ئەم توشبوونە:
• وەرگرتنی سامپڵێک لە خوێنی منداڵەکە لە ناوکەپەتک، دواتر پشکنینی بۆ دەکرێت لە ئەگەری بوونی کرۆمۆسۆمی زیادە، ئەمە وردترین ڕێگەیە.

• وەرگرتنی ئاوی دەوری مناڵەکە لە سێیەکی دووەم

• سۆنار: لە سێیەکی دووەم دیاریکردنی کۆمەڵێک شێوەی نا ئاسای کە له کۆرپەلەکەدا دەرکەوتووه.

دوای لەدایک بوونیش نیشانەکانی دیار دەکەون بەزووی. بەڵام دەبێت دایکەکە پشکنین بکات وە دڵنیابێت کە هۆکاری ئەو توشبوونە چی بووە بۆ دڵنیابوون له تەندروستی منداڵی داهاتوو.

چارەسەر
هیچ چارەسەرێکی ستاندار بوونی نییە تا ئێستا، چارەسەرەکان بەشێوەیەکی گشتی پشت دەبەستێتە سەر پێویستی فیزیکی و ژیری تاکەکە وە توشبوانی داون پێویستیان بە گرینگیپێدانی زیاتر هەیە لە منداڵی ئاسای، گفتوگۆکردن وە پێدانی ئەرکی سادەو بچوک

بەڵام توێژینەوەیەکی گەشەکردوو هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات  دروستبوونی دیاردەی داون لەوانەیە بەهۆی هەوکردنەوەبێت،  لەوانەیە بتوانرێت چارەسەر بکرێت. لە ساڵی ٢٠١٩ دکتۆر سانتۆرۆ دەستی کردووە بە دروستکردنی پرۆتۆکۆڵێکی چارەسەری تاقیکراوە کە پێکهاتووە لە بڕێکی زۆر ستیرۆید وەبەرزکەرەوەی بـەرگری جەستە پێیدەوترێ intravenous immunoglobulin (IVIg).

Sahand Soran

Sahand Soran

Chairperson of Media and Publications